نرخی نەوت - گرافیک: 964+
نەوت هەر لە بەرزیدا ماوەتەوە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی دوێنێ بە شێوەیەکی لەناوکاو نرخی نەوت بەرزبووەوە ئەمڕۆش چوارشممە نرخەکەی هەر لە 90 دۆلار دانەبەزییە.
نەوتی برێنت نرخەکەی بۆ هەر بەرمیلێک 90.3 دۆلارە و چەند سەنتێک دابەزیووە لە چاو دوێنێدا، هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سوکی تەکساس 86.69 دۆلار.
دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەی نرخی هەر بەرمیلێکی 89 دۆلار بووە.
هۆکاری بەرزبوونەوەی کتوپڕی نرخی نەوت، بۆ ئەو راگەیاندراوە بەپەلەیەی وەزارەتی وزەی سعودیە دەگەڕێتەوە کە ئەمڕۆ ئێوارە رایگەیاند، بۆماوەی سێ مانگی دیکە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت کەمدەکەنەوە.