لە سلێمانی

مانگی رابردوو زیاتر لە دوو هەزار کەس کێشەی هەرس و جگەریان هەبووە

964+

پێشەوا محەمەد

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو دوو هەزار و 12 کەس سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان کردووە و 55 نەشتەرگەریش کراوە.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، 143 نەخۆشیان داخڵ کراون.

هەر لەو مانگەدا 357 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 196 هەناوبینی كۆڵۆن و 71 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 35 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.

تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، 93 وەرگرتنی نموونە بەسۆنەر و 15 وەرگرتنی نموونە لە جگەر كراوە، هەروەها  217 سۆنەر و 77 تیشك  و 21 پشكنینی سیتی سكان لە نەخۆشخانەکە ئەنجام دراوە.