دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی کەرکوک.وێنە:+964
خۆپیشاندان لە کۆڵانەکانی شۆریجەوە بەردەوامە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە گەڕەکی شۆریجەی کەرکوک کرا بۆ ئازاد کردنی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون و هەروەها دادگایی کردنی ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە کوشتنی چوار کەسدا، تا ئێستا بەردەوامە.
هێزە ئەمنییەکان کەمێک پێش ئێستا بە زەبری تەقە بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کردووە.
پەیامنێری 964 رایگەیاند، خۆپیشاندەران چوونەتە کۆڵانەکان و بەرد دەهاون بەڕووی هێزە ئەمنییەکاندا هێزە ئەمنییەکانێش تەقەدەکەن بەمەبەستی دورخستنەوەیان.
هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964، پاسەوانێکی بەڕێوەبەری پۆلیسی ئامادە لە کەرکوک بریندار بووە.