دواین زانیاری لەبارەی هاتنی کەریم بنزێما بۆ هەولێر

+964
هێژا خەسرەو ـ هەولێر

یانەی هەولێر بۆ ئامادەکردنی یاریگای یانەکەی چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی دەکات لە یانەی قوە جەویە و ئەوانیش تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە وەڵام و بڕیاری کۆتایی.

جەویە بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا یاریگای یانەی هەولێری هەڵبژاردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سیستمی ڤار دەنگۆی ئەوە هەبوو کە یارییەکان لەم یاریگایەدا نەکرێن، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاش یاریگای یانەی هەولێری پەسەند کردووە.

ئیبراهیم قادر بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر لە لێدوانێکدا بە 964ی راگەیاند، چاوەڕێی یانەی قوە جەویە دەکەین سەبارەت بە دانانی سیستەمی ڤار، ئەوان هێشتا قسەیان نەکردووە لەمبارەیەوە، بەڵام یانەکەیان ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ هاوکاریکردن و هەماهەنگی لەگەڵ جەویە.

ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بە فەرمی یاریگای یانەی هەولێری پەسەند کرد و کاتی یەکەم یاری و یانەی رکابەریشی ئاشکرا کرد، کە رۆژی 18ی ئەم مانگە دەبێت لەیاریگای فرانسۆ هەریری بەرامبەر یانەی سباهان ئەسفەهانی ئێرانی.

ئێستا کەریم بنزیما یاریزانی یانەی ئیتیحادی سعودیە و لە گروپەکەی قوە جەویەی عێراقیە، ئەگەر ئەو دوو یانەیە لە یاریگای هەولێر یاری بکەن ئەوا مانای وایە کەریم بێنزیما دێتە هەولێر.