مینی کۆپەر هاتە سەر مەزهەبی تێسلا
عادل کانەبی
لە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای بی ئێم دەبلیو یەکەمین ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە هێزی 135 کیلۆ وات خستە بازاڕەوە.
جۆری مینی کۆپەر ئی یەکەمین جۆری ئۆتۆمبێلی کارەبایی کۆمپانیای BMW و لە ماوەی 7.3 چرکەوە خێراییەکەی دەگاتە 100 کم لە کاتژمێرێکدا.
ئۆلیڤەر هێڵم، بەرپرسی دیزاینی مینی کوپەر دەڵێت: دیزاینە تازەکەی مینی کۆپەر بە شێوازێکە کە لەگەڵ کەسایەتی تاک دەگونجێت و دەتوانێت بە ئاسانترین شێوە کۆنترۆڵی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە بکات.
ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی کۆمپانیای بی ئێم دابلیو سستمی زیرەکی دەستکردی بۆ زیادکردووە بە وتنی رستەی هێی مینی دەتوانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکە بکەیت و داواکارییەکانتی پێ بڵێیت.
ئۆتۆمبێلی مینی کۆپەر یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای بی ئێم دابلیو و لە ساڵی 1959 یەکەم ئۆتۆمبێل بەرهەمهێندرا و لە ساڵی 2014 بە سەلامەترین ئۆتۆمبێل دەستنیشانکرا.