داوای شۆردنی تانکی قوتابخانەکان دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن پەروەردەی سلێمانی داوا لە قوتابخانەکان دەکات تانکی ئاوەکانیان بشۆن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ ئەو مەبەستە رێنمایی بۆ قوتابخانەکان ناردووە.
لە سنووری 10 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیدا 1604 قوتابخانە لە 1300 بینادان.
عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە 964ـی وت، “پاککردنەوەی تانکییەکانی قوتابخانە بە رێنمایی دەرچووە و داواش کراوە پاک و خاوێنیی بینا و قوتابخانەکانیش لەبەرچاو بگیرێت”.
لە ئێستادا بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی 10 حاڵەتی کۆلێرا دەستنیشان کراوە و بەڕێوەبەرایەتییەکەش رایگەیاندووە، هۆکاری سەرەکی حاڵەتەکان ئاوی پیسە.