رۆناڵدۆ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
رۆناڵدۆ له سعودیه خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی مێژووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ناودار له تۆماركردنی ژماره پێوانییه‌كان و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 850 گۆڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا.
رۆناڵدۆ شه‌وی رابردوو له یاریی نه‌سڕ و حه‌زم گۆڵێكی كرد و دوو گۆڵیشی دروست كر، ئێستا یه‌كه‌م یاریزانه له مێژووی خولی سعودیه له 5 یاریدا به‌شداریی 10 گۆڵی كردووه، 6 گۆڵی كردووه و 4 ئه‌سیستی هه‌یه.
رۆناڵدۆ 70%ی گۆڵه‌كانی تۆمار كردووه له كۆی 15 گۆڵدا.
رۆناڵدۆ به گشتی 20 یاری بۆ نه‌سڕ كردووه و 20 گۆڵی تۆمار كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه یاریزانه‌كه ته‌مه‌نی 38 ساڵه، به‌ڵام هێشتا به گوڕوتینێكی زۆره‌وه یاریی ده‌كات و له گۆڵكردن ناوه‌ستێت.