” براکەم لەسەر ئاڵای کوردستان کوژرا و هێشتا خوێنی بە ئاڵاکەوەیە”
+964
کاروان ساڵحی – کەرکوک
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی له رووداوه‌كانی دوێنێ كه‌ركوك گیانی له ده‌ست دا، ناوی حوسێن سابیر قه‌ره‌ناوییه، كه به قسه‌ی براكه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵای كوردستانی به‌ده‌سته‌وه بووه، ته‌قه‌یان لێكردووه.
برایه‌كی ئه‌و گه‌نجه به 964ی وت، هێشتا خوێنی براكه‌ی به‌سه‌ر ئاڵاكه‌وه‌یه و هه‌ر به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه‌وه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، ته‌قه‌یان لێكردووه و كوشتوویانه.
حوسێن سابیر كاری فرۆشتنی به‌نزین بووه.
به پێی دوایین ئامار، له رووداوه‌كانی دوێنێی كه‌ركوكدا 4 گه‌نجی كورد گیانیان له ده‌ست دا و 15ی دیكه‌ش بریندار بوون.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا