دوو دیمه‌نى راكێشانى ئاو بۆ گونده‌كه‌ى سنوورى كۆیه ... فۆتۆ: سۆشیال میدیاى كۆیه
ئاو بۆ ماڵ به ماڵى گوندێكی ده‌شتى كۆیه راده‌كێشرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر بودجه‌ى وشكه‌ساڵى، له رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كی ئاوى خواردنه‌وه، ئاو ده‌گاته ماڵ به ماڵى گوندێكی سنوورى قه‌زاى كۆیه.
ته‌واوى گونده‌كانى ده‌شتى كۆیه تۆڕى ئاوى خواردنه‌وه‌یان بۆ رانه‌كێشراوه، به‌شێكیان سوود له سه‌رچاوه گشتییه‌كانى وه‌ك بیر وه‌رده‌گرن و به‌شێكیشیان سوود له‌و پڕۆژه ئاوانه وه‌رده‌گرن كه له ته‌قته‌ق و بۆگد دروستكراون.
هەڵگورد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى ئاشتى، بە 964ـى وت، پرۆژەکە بۆ گوندى قەسرخرابەیه له سنوورى ناحیه‌كه‌یان و بریتییە له نوێکردنەوە و فراوانکردن و دووبارە راکێشانی هێڵی نوێی ئاوی خواردنەوە لە بۆری سەرەکییەوە بۆ تەواوی ماڵەکانی گوندەکە.
وتیشى “ئه‌م پرۆژەیە کاریگەریشى دەبێت لە ئاوەدانی گوندەکە”.