دیمه‌نێكی شارۆچكه‌ى شكارته... وێنه: سۆشیال میدیا
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گرنگی به ئاودێری سەروچاوە و شکارتە ده‌دات
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌رێگه‌ى رێكخراوێكییه‌وه گرنگی به ئاو و ئاودێرى ناحیه‌ى بێتواته‌ى سه‌ر به راپه‌ڕین ده‌دات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پڕۆژه‌ى لێ جێبەجێدەکات.
رێکخراوی خۆراکی جیهانی كه به WFP ناسراوه و سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان به‌مه‌بستى بووژاندنەوەى کەرتى کشتوکاڵ، پڕۆژه له‌و ناحیه‌یه جێبه‌جێ ده‌كات.
ئیبراهیم مەحمود، بەڕێوەبەرى ناحیەى بێتواتە، بە 964ـى راگەیاند، پرۆژەکە بریتییه له چاککردنی جۆگەکانی ئاودێری و پاڵاوتنی ئاوەڕۆکان و پاککردنەوەیانە بە مەبەستی سوود لێوەرگرتنیان لە بوارى کشتوکاڵى لە هەردوو شارۆچکەی سەروچاوە و شکارتە.
وتیشى “بەهۆى ئەو پرۆژەیەوە رووبەڕێکى زۆرى زەوی دەبووژێتەوە، دەرفەتێکى باشى کارکردنیش بۆ گەنجانى سنوورەکە دەڕەخسێنێت”.
به‌قسه‌ى بەڕێوەبەرى ناحیە، رێكخراوه‌كه‌ى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بە هەماهەنگیى دارستان و پاوانى راپەڕین بەڵێنى دروستکردنى پشتێنەیەکى سەوزیشی بۆ شارۆچکەى سەروچاوە داوە کە ئەویش خزمەتێکى باش بە سیماى شارستانى و ژینگەى ناوچەکە دەکات.