ـی فریاکەوتنی کەلار به قیست دهكڕێت CT-SCAN حکومەت ئامێری
+964
هونەر فارس- گەرمیان
بە گوژمەی یەک ملیار دینار، ئامێرێکی CT-SCAN بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان دابینکرا، یاریدەری بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، ئامێرەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکەوێتە کار.
CT-SCAN ئامێرێکی پێشکەوتووە و بۆ دیاریکردنی هەندێک حاڵەتی کتوپڕ و بەشێک لە نەخۆشیە کوشندەکان گرنگی زۆری هەیە، ئەیاد محەمەدی هاوڵاتیش لەبارەی ئامێرەکەوە دەڵێت “ئامێرەکە لە ڕووی داراییەوە هاوکارێکی زۆری نەخۆشە و چیتر پێویست ناکات نەخۆشانی گەرمیان بۆ گرتنی CT-SCAN سەردانی نەخۆشخانە ئەهلییەکان بکەن و پارەیەکی زۆر سەرف بکەن”.
ڕزگار لەتیف یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژاریش، بۆ +964 وتی “لە ئێستادا شوێنی پێویست بۆ ئامێرەکە دیاریکراوە و پێش سەری ساڵ دەکەوێتە کار و هاوکارێکی باش دەبێت بۆ پشکنینی نەخۆشەکان”.
لەبارەی نرخەکەشییەوە وتی “تا ئێستا زانیاریمان لەسەر نرخەکەی نیە، بەڵام دڵنیایی دەدەینە نەخۆش کە لەنەخۆشخانە ئەهلییەکان گونجاوتر دەبێت لە ڕووی نرخەوە”.
ئامێرەکە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان دابینکراوە و بە چەند قیستێک پارەی بۆ تەرخان دەکرێت.