ژنێک لە بەردەڕەش نانەواخانەیەک دەکاتەوە

+964

زەید کۆچەر

بۆ یەکەمجار ژنێک لە قەزای بەردەڕەش نانەواخانەیەک دەکاتەوە. جیهان گۆران دەڵێ؛ ئەوانەی پێیان دەوتم شکست دەهێنی ئێستا دەستخۆشییم لێ دەکەن.

 جیهان گۆران، بووە ژن لە قەزای بەردەڕەش نانەواخانەیەک بکاتەوەو دەرفەتی کارکردنیش بۆ ژمارەیەکی ژنی دیکە برەخسێنێت.

نانەواخانەی ماڵی دایکم، ئەو نانەواخانەیەیە کە دوو مانگ بەر لە ئێستا، جیهان گۆران، لە بەردەڕەش کردیەوە، رۆژانە لە کاتژمێر شەشی بایانی تاوەکو شەشی ئێوارە کراوەیە. لەو نانەواخانەیەدا، نانی تیری کوردی، نانی گژنش، نانی کونجی، نانی پەنیر و هەموو جۆرە نانێک دروستدەکرێت، بە گوێرەی خواستی ئەو خەڵکەی داوای دەکات.

قەزای بەردەڕەش، دەکەوێتە باشووری رۆژهەلاتی پارێزگای دهۆك و دەکەوێتە نێوان زێی گەورە لەلای رۆژهەڵات و رووباری خازر لەلای رۆژئاوا. ژمارەی دانیشتوانی سەنتەری قەزای بەردەرەش زیاترە لە ٢٧ هەزار کەسە.

جیهان گۆران کە تەمەنی ٣٤ ساڵەو ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو دایکی سێ منداڵەو دەڵێت؛ لەمێژە ئەم بیرۆکەیەم هەبوو، بەڵام هاوڕێکانم پێیاندەوتم ئەم کارە شکست دەهێنێت و سەرکەوتوو نابی.

“سوپاس بۆ خوا ئیستا دەستخۆشیم لێ دەکەن و بەراستی ئافرەتیش دەبێت کار بکات بۆ ئەوەی بتوانیت هاریکاری خێزانی خۆی بکات”. جیهان وای وت، ئەوەشی خستەڕوو کە دەرفەتی کاری بۆ ژمارەیەک ژنی دیکەش رەخساندووە.

جیهان گۆران، وەک خۆی باسی دەکات کە پلانی هەیە پڕۆژەکەی گەورەتر بکات.