زیاتر له‌ 122 كۆمپانیا و كارگه‌ به‌شداریی فێستیڤاڵی پاییزیان كردووه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سەنتەری پێشانگا نێودەوڵەتییەکانى هەولێر بۆ یەکەمین جار فیستیڤالی پاییزی رێکخست، زیاتر له‌ 122 كۆمپانیا و كارگه‌ی جۆراوجۆر تێیدا به‌شدارن.

لە فێستیڤاڵەکەدا، كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جۆرەها کەرەستەی خۆراكی وەک شیرەمەنی، شیرنەمەنی و پاكکەرەوەکان، کاری دەستی، سیرامیك، دارتاشی و مێوەجاتی وشککراوە، کەرەستەکانی خوێندنی قوتابیان و چەندین شتومەکی دیکە لە پێداویستییەکانی ناوماڵ نمایشکراون، كه‌ وەك بازارێکی گشتی بۆ کرینی راستەوخۆی هاوڵاتیان فەراهەم کراوه‌.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا زیاتر لە 122 کۆمپانیا و کارگەی بەرهەمی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، کاڵا و بەرهەمەکانیان نمایش كردووه‌.

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، کۆمپانیا و کارگە بەشدابووەکان لە 10 وڵاتی جیاوازەوە هاتوونەتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ نمایشکردنی کاڵاکانیان، لەوانە میسر، تورکیا، ئێران، پاکستان، هیند، چین، ئوردن، یەمەن و سوریا.
فێستیڤاڵه‌كه‌، كه‌ لە ژێر چاودێری حکومەتی هەرێم وبە هەماهەنگی کۆمپانیای پیرامێدسه‌، تا 11ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت.

زیاتر له‌ 122 كۆمپانیا و كارگه‌ به‌شداریی فێستیڤاڵی پاییزیان كردووه‌