دانیلۆ کاڤالکانتی بە جلی زیندان وێنە: BBC
تەنیا هەفتەیەک لە زیندان بوو
بکوژێکی ترسناک لە زیندان رایکرد
ئەحمەد عەبدوڵا
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە زیندانییەکی بەرازیلی کە سزای زیندانی تاهەتایی هەبوو لە بەندینخانەی وێست چێستەری ویلایەتی پەنسلڤینیای ئەمریکا رایکرد.
دانیلۆ کاڤالکانتی تەمەن 34 ساڵ دوای هەفتەیەک مانەوەی لە زیندانەکە توانی رابکات.
دانیلۆ بە تاوانی کوشتنی خۆشەویستەکەی بە چەقۆ لە پێش چاوی منداڵەکانی سزادرابوو.
پۆلیسی زیندانەکە هیچ زانیارییەکی لەسەر چۆنیەتی راکردنی لە زیندان ئاشکرا نەکردووە تەنیا دەڵێن، لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
بە چڕی نۆ کیلۆمەتر لە دەوری زیندانەکە گەڕان بەدوایدا بەردەوامە بە بەکارهێنانی سەگ و هێلیکۆپتەر.
دەسەڵاتدارانی شارەکە خەڵاتی 10 هەزار دۆلاریان بۆ هەر کەسێک داناوە کە زانیارییەکیان پێ بدات ببێتە هۆی دەستگیرکردنی دانیلۆ.
دانیلۆ لە بەرازیلیش داواکراوە بەهۆی ئەندامبوونی لە باندێکی مافیایی و کوشتنی کەسێک کە قەرزاری بووە.