هانزی فلیک را‌هێنەری ئەڵمانیا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
را‌هێنەری ئه‌ڵمانیا سێ ئه‌ستێره‌ی دوورخسته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هانزی فلیک راهینەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بڕیارێكی ئازایانه‌ی دا و هه‌رسَی یاریزان لیۆن گۆرێچكا، تۆماس موله‌ر و تیمۆ ڤێرنه‌ری له هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
فلیك رایگه‌یاند، كه‌س له ئه‌ڵمانیا ئه‌ستێره نییه و ته‌نیا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌ستێره‌یه، كێ هێز و توانا بداته هه‌ڵبژارده‌كه، بانگهێشت ده‌كرێت.
راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا 24 یاریزانی بانگهێشتی تیپه‌كه‌ی كردووه، كه خۆیان بۆ دوو یاریی دۆستانه و ئاماده‌كاری ئاماده ده‌كه‌ن.
ئه‌ڵمانیا لە 18ی ئەیلول لە شاری ڤۆڵفسبۆرگ بەرامبەر ژاپۆن یاریی دەکات و له 21ی ئەیلولیش لە دۆرتموند رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی فەڕەنسا دەبێته‌وه.