عێراق به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی دۆستانه‌ی ئوردن ده‌كات و رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ ده‌بێته‌وه‌.

پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له‌ عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن له‌ 13ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، عێراق و قه‌ته‌ڕ، ئوردن و ئێرانیش رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌، براوه‌ی یارییه‌كان ده‌گه‌نه‌ یاریی كۆتایی، كه‌ له‌ 16ی هه‌مان مانگ یاریی كۆتایی ده‌كرێت.

عێراق كه‌ خۆی بۆ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال و جامی ئاسیای 2024 ئاماده‌ ده‌كات، له‌ رۆژی 7ی ئه‌یلولیش به‌شداریی جامی شای تایلاند ده‌كات، كه‌ ئه‌ویش پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی دۆستانه‌ی چوارقۆڵییه‌.