ژنی یاریزانێك سووكایه‌تی به‌ نوێژكردنی موسڵمانان ده‌كات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ژنه‌كه‌ی ئێڤێر بانێگای یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی، سووكایه‌تی به‌ هانده‌رانی یانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر نوێژ ده‌كه‌ن، شتێكیان بیر چووه‌، كه‌ په‌روه‌رده‌یه‌.
یانه‌ی شه‌باب شه‌وی رابردوو له‌ خولی سعودیه‌ به‌ 0-4 گۆڵ به‌ یانه‌ی نه‌سڕ دۆڕا، له‌ خوله‌كی 78 بانێگا به‌ كارتی سوور ده‌ركرا و دواتریش له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی یاریگه‌یان جێهێشت.
ژنه‌كه‌ی كه‌ ناوی ڤالێرا خوانه‌، هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر هانده‌رانی یانه‌كه‌ و له‌ سۆشیال میدیا نووسیویه‌تی، هانده‌رانی یانه‌ی شه‌باب به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر نوێژ ده‌كه‌ن، زۆر شتیان له‌بیر چووه‌ فێری ببن، له‌وانه‌ش په‌روه‌رده‌.
ڤالێریا ده‌ڵێت، “ناچاربووین یاریگه‌ جێبهێڵین، چونكه‌ جگه‌ له‌ سووكایه‌تی هیچی دیكه‌مان نه‌بیست، به‌داخه‌وه‌ ئه‌زموون و كاروانی وه‌رزشی بانێگا شایه‌نی ئێوه‌ نییه‌.