دوو بیرلێدەر دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

دوو کەس لە سنووری گوندێکی سەید سادق دەستگیرکراون کە سەرقاڵی بیرلێدان بوون بە شێوەیەکی نایاسایی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەید سادق بۆ سنووری گوندی قلرخ توانیویانە ئەو دوو کەسە دەستگیر بکەن.

دەشڵیت، دوو کەسەکە سەرقاڵی بیرلێدان بوون بە شێوەیەکی نایاسایی و توانراوە دەست بگرن بەسەر یەک ئامێری بیرهەڵکەندنیشدا لە جۆری بەرینە.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ رێکاری یاسایی.