نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ - وێنە: تەندروستیی سلێمانی
نەخۆشییەکی دەگمەنی هەبوو
لە سلێمانی منداڵێکی دوو رۆژە لە مردن رزگار کرا
964+
پێشەوا محەمەد
منداڵێکی دوو رۆژە دوای ئەوەی دەردەکەوێت بۆریی سی دڵی نییە، لە شاری سلێمانی قەستەرەی بۆ دەکرێت و لە مردن رزگار دەکرێت.
نەشتەرگەرییەکە رۆژی یەکشەممە 27.8.2023 لە بەشی قەستەرەی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە سلێمانی ئەنجام دراوە.
ئاسۆ فایەق، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان، کە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجام داوە بە 964ـی راگەیاند، حاڵەتەکە زۆر دەگمەنە و بە قەستەرە لە رێگەی شاخوێنبەری رانیەوە شەبەکەیان بۆ دڵی داناوە.
وتیشی، “سەرەتا ئۆکسجینی منداڵەکە لە نێوان 20 بۆ 50دا بوو، بەڵام دوای نەشتەرگەرییەکە چووە 90 و ئاسایی بووەوە و ئێستا ئامادەیە کە لە تەمەنی سێ یان شەش مانگیدا نەشتەرگەرییە گەورەکەی بۆ بکرێت بۆ چارەسەرکردنی بۆرییەکانی سی”.