بێژەرێکی نوێی 964 دەرکەوت

*سوپای ئەمریکا بارەگای لە کۆیە نەکردووەتەوە

+964

ژووری هەواڵ

دوو رۆژە دەنگۆیەک بڵاودەکرێتەوە گوایە سەیرانگای کۆساری گەشتیاری لە چیای هەیبەت سوڵتانی کۆیە کراوەتە بارەگای هێزێکی ئەمریکی، ئێمە سۆراغمان کرد، خاوەنی پرۆژەکە رەتیدەکاتەوە.

بە تۆمەتی دزینی حەفارەیەک، پۆلیسی سەیدسادق پیاوێکی 30 ساڵانی دەستگیرکرد.

زانکۆی ئاکرێ دەڵێت، چیتر سەر بە زانکۆی دهۆک نییە و خوێندنی ئێوارانیش دەکەنەوە.

ماوەی دانەوەی قیستی خانووەکانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی چەرمۆ سیتی لە چەمچەماڵ، لە 10 ساڵەوە کرا بە 20.

لەم رۆژانەدا، بە راست و چەپ قسە دەکرێت لە بارەی یاسەمین موقبلی، کە بەشێکیان راستن و بەشێکیان تەنیا زڕە زانیاری و ساختەن، 964 سۆراغێکی چاکی بۆ کردووە، دەرکەوتووە کە نەچووەتە سەر مانگ و گەردوونناس نییە، هەروەها یەکەم ژنیش نییە گەیشتبێتە بۆشایی ئاسمان.