لە گۆپتەپە منداڵێکی هەشت ساڵان خنکا
964+
پێشەوا محەمەد
لە نێوان گوندەکانی بۆگد و کانی بی لە سنووری کۆیە لەسەر زێی بچووک منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان خنکاوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
عەمید گۆران، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە نزیکەی دوو کاتژمێر دەبێت روویداوە و منداڵەکە لەگەڵ خێزانەکەی لە چەمچەماڵەوە هاتبوونە ئەو ناوە و کەوتووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە.
منداڵەکە ناوی شەهرام سامی شەفیقە.
“تا ئێستاش تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە”، ئەوەش قسەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کۆیەیە.