“گەڕەکەکەمان بووە بە شوێنی تاقیکردنەوەی توندوتۆڵی سەیارە”
964+
هونەر فارس
بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی فەرمانبەران لە کەلار داوا چاککردنی کۆڵانەکانیان دەکەن و دەڵێن، 15 ساڵە پڕە لە چاڵ و چۆڵی.
دانیشتوویەکی گەڕەکەکە بە 964ـی وت، “گەڕەکەکەمان بووە بە شوێنی تاقیکردنەوەی توندوتۆڵی سەیارە”، بە مانای ئەوەی کاتێک خەڵکی سەیارە دەکڕن لەو گەڕەکە تاقیدەکەنەوە چونکە شەقامەکەی خراپە.
بۆم ئەم پرسە، 964 پەیوەندی بە شارەوانی قەزای کەلار کرد، ئەوان وتیان بە زوویی نۆژەنی دەکەنەوە.