دکتۆرێک دەڵێت:

ئەگەر گەدەت تەواو نییە بنێشتی کوردی بخۆ

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

بنێشتی کوردی کە لە دارەبەنەکانی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت رەواجێکی باشی هەیە و زۆرجاریش وەک چارەسەر بەکاردەهێنرێت.

هەندێک جار ئەو بنێشتانە بە قسەی پزیشکێک ساختەی تیادا دەکرێت و مەوادی دیکەی تێکەڵ دەکرێت.

پزیشکێکی خۆراک دەلێت، ئەو بنیشتەی بەناوی بنیشتی کوردی لە بازاڕەکان دەفرۆشرێت، هیچ پشکنینی بۆ نەکراوە کە سەد لەسەدبێت.

د. بەدر قادر پزیشکی پسپۆری خۆراک بە 964ی وت، “لەولاتی تورکیا بە ئامێری پێشکەوتوو پشکنینم بۆ بنێشتی کوردی کردووە، دەرکەوت زیاتر لە 53 مادەی تێدایە کە سوودی بۆ مرۆڤ هەیە، بەڵام ئەم ئامێرانە لێرەنین و ناتوانین پشتڕاستی بکەینەوە، کە بەتەواوی ئەو بنیشتەی هەیە لەبازارەکاندا، راستەقینەی خۆی بێت”.

وتیشی، بنێشتی کوردی راستەقینەی خۆی تامی تاڵە “خۆم وەک چارەسەر بۆ نەخۆشەکانم بەکاریدێنم بەتایبەت بۆ گەدە سوودی زۆرە”.

بنیشتی کوردی لەبەشێکی زۆری دەڤەرەکانی کوردستان هەیە بەتایبەتی لە، هەورەمان ، شارباژێر، ئاکرێ، باڵەکایەتی، سیدەکان. بەهۆی قورسی لێکردنەوەی بنیشتەکە لەدارەکەی خۆی خەڵکانێکی کەم ئەم کارەدەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی