دیمەنی شکانی دارسەبەحبەحەکانی جادەی شەستی سلێمانی - وێنە: 964
سەبەحبەح ماڵئاوایی لە سلێمانی دەکات
964+
پێشەوا محەمەد
بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بڕیاریداوە چیتر داری سەبەحبەح نەڕوێنێت و هۆکارەکەشی بۆ نەگونجانی لەگەڵ کەشوهەوای شاری سلێمانی دەگەڕێنێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمساڵ نزیکەی 450 داری سەبەحبەح لەناو شاری سلێمانی شکاون یان زیانیان بەرکەوتووە.
عەلی حامید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “سلێمانی رەشابەیەکی زۆری هەیە و ئەو دارەش لەبەرئەوەی گەشەکردنی خێرایە ناتوانێت لقەکانی تووندوتۆڵ بکات و رەشەباکە دەیانشکێنێت”.
وتیشی، “ئێستا ئێمە گرنگی بە روواندنی داری تووی زڕی گەڵا پان، ناروەند، قەزوانی زینە، براکیتۆن، ئەلبیزیا، جۆرەکانی سنەوبەر، دەوەن، یاسی هۆڵەندی، فۆتۆنیا و ژاڵە دەدەین”.