سەیرانگای دوکان - وێنە: 964
لە بەغداوە هات و لە دوکان خنکا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، گەشتیارێک کە لە بەغداوە هاتبووە دوکان، لەکاتی مەلەکردن لە ئاوەکەی دوکان نوقوم بووە و دوای ماوەیەکی کەم تیمەکانی فریاگوزاری دوکان تەرمەکەیان دەرهێناوە.
عەمید عادل ساڵح بەڕێوەبەری پۆلیسی دوکان بە 964ی راگەیاند، ئەو کەسەی خنکاوە تەمەنی 22 ساڵ بووە و خەڵکی بەغدا بوو، بۆ گەشت لەم ناوە بووە، ئێستا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.
بەگوێرەی ئامارەکان ساڵی پار لە هەرێمی کوردستان 77 کەس خنکاون، بەڵام ئەمساڵ بەتەنیا لە شەش مانگی یەکەم بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەماهەنگی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان 56 حاڵەتی خنکان هەبووە.