پۆلیسی دارستانی سلێمانی 309 کەسی دەستگیر کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
لەمساڵدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی 309 هاوڵاتی بە هۆکاری جۆراوجۆر دەستگیر کردووە.
بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کە بە 964 دراوە، نزیکەی 60 هاوڵاتی لەسەر راوی جۆراوجۆری باڵندە و ئاژەڵی کێوی دەستگیر کراون، 51 کەسیان لەسەر بیرلێدانی نایاسایی، 59 کەسیان لەسەر داربڕین، 89یان لەسەر راوەماسی دەستگیرکراون و ئەوانی دیکەش لەسەر تۆمەتی کردنەوەی ئاگرکەوتنەوە و شتی دیکە دەستبەسەر کراون.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سزای دارایی بۆ هەریەکێک لەو “تاوانانە” هەیە و “سەرجەم ئەوانەی دەستگیر کراون رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراونەوە”.
وتیشی، “دادوەر بڕیار لە ئازادکردنیان دەدات بە کەفالەت یان مانەوەیان و سەرجەمیشیان بەڵێننامەیان پێ پڕدەکرێتەوە ئەوەی کردوویانە دووبارەی نەکەنەوە”.