عێراق دەیەوێت هێندەی تر خورما لە بەغدا زۆر بکات
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە پلانیدایە تا ساڵی 2027 ژمارەی دارخورماکانی بگەیەنێتە 25 ملیۆن دار.
بە پێی ئاماری وەزارەتەکە، ئێستا 17 ملیۆن و 500 هەزار داری هەیە.
هادی هاشم یاسری, به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی دارستانی عێراق بە میدڵست نیوزی راگەیاندووە، زیادکردنی دارخورماکان لە پڕۆژەیەکی کشتوکاڵیدایە و گرنگی بەو خورمایانە دەدرێت کە دەگمەنن.
وتوشیەتی، پشت به ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتووی ئاودێری ده‌به‌ستن و به ئاوێكی كه‌متر هه‌وڵده‌ده‌ن رووبه‌رێكی زیاتری دارستانه‌كان ئاودێری بكه‌ن.
ئەو بەرپرسە ژماره‌ی دارخورماكانی عێراقی له ساڵی 1970 راگەیاندووە کە 33 ملیۆن دار بووە و یه‌ك له‌سه‌ر سێیان له پارێزگای به‌سڕه بوون.
بەپێی ئاماری وەزارەتەکە عێراق خاوەنی نزیکەی 650 جۆر خورمایە و هەناردەی ساڵی رابردووشی 600 هەزار تۆن بووە.