دیمەنی کۆبونەوەی خۆڵ وخاشاکی گەڕەکی پاشاکۆپری لە قەزای خانەقین.وێنە:+964
زبڵ و خاشاك دوو گەڕەکی خانەقینى بێزار كردووه
964+
زینوێ حەسەن
دوو گه‌ڕه‌كی خانه‌قین كه‌وتوونه‌ته ناو زبڵ و خاشاك، جارجار دانیشتوانه‌كه‌ى خۆیان پاكيده‌كه‌نه‌وه و گله‌ییش ئاڕاسته‌ى شاره‌وانى ده‌كه‌ن، كه وه‌ك پێویست كارى پاككردنه‌وه ناكا‌ت.
گەڕەکەکانی پاشا کوپری و کۆردەرە له قەزای خانەقین له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ن كه زۆرترین رێژه‌ى زبڵیان لێ كۆبووه‌ته‌وه.
ئەرکان محەمەد، دانیشتوویه‌كی گەڕەکی پاشا کۆپریە، بێزاره له‌و زبڵ و خاشاكه زۆره‌ى له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى ده‌بیندرێت، بە 964ـی وت “وامان لێهاتووە نەتوانین بە ئاسانی هەناسە هەڵبمژین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رۆژانە بە هەماهەنگی دانیشتوانی گەڕەکەکە دەست بە پاکكردنەوەی دەکەن .
وتیشی “گله‌ییمان له شارەوانی خانەقینه وەکو پێویست گەڕەکەکان پاک ناکاته‌وە”.
له‌به‌رامبه‌ردا سۆران عەلی، سەرۆکی شارەوانی قەزای خانەقینى سه‌ر به حكومه‌تى هه‌رێم بۆ 964ـی روونکردەوە، كه دواکەوتنی موچەی کارمەندانی پاککەرەوە، هۆکارەکەیەتی، هۆكارێكى دیكه‌ش بەرزبونەوەی پلەکانی گەرمایه لە ناوچەکە.
وتیشی “ئێمە بەردەوامین لە هەڵمەتی پاککردنەوەی گەڕەکەکان و هیچ کەمتەرخەمیش نەبووین”.
964 دەزانێت، موچە و دەرماڵەی شارەوانی خانەقین و کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.