عێراق پارەی ڤیزای بۆ وڵاتانی کەنداو هەڵگرت
964+
توانا نەقی – هەولێر
بە مەبەستی بینینی یارییەکانی جامی کەنداو 25، کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە پارێزگای بەسڕەی باشووری عێراق بەڕێوە بچێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا رسوماتی ڤیزا بۆ هاندەرانی وڵاتانی به‌شدار له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه هه‌ڵبگرێت.
ئەحمەد موسەوی، ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی جامی کەنداو 25 بۆ په‌یجی فه‌رمی فیدراسیۆنه‌كه‌یان قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت، سەرۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داوە کە پارەی ڤیزا بۆ ئەو هاندەرانەی دێنە عێراق و بۆ سەیرکردنی یارییەکانی کەنداو لاببرێت.
باسی لەوەش کردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە پاڵپشتی و هاوکاری حکومەت و ئیدارەی خۆجێی پارێزگای بەسرە، تەواوی ئامادەکارییەکانیان بۆ پێشوازیکردن لە جامی کەندا کردووە.
جامی کەنداو دوو ساڵ جارێک بەڕێوە دەچیت، بڕیارە جامی كهندای ئه‌مجاره، كه وه‌شانی 25ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یه، لە 6ی کانونی دووەمی 2023، لە پارێزگای بەسرە بە به‌شداریی هەڵبژاردەکانی، عێراق، سعوودیە، قهتەڕ، ئیمارات، عومان، بەحرێن، یەمەن و کوێت بەڕێوەبچێت.