ئەوەی لەبارەی سەرۆکی فیفاوە نەتزانیوە
ئینفانتینۆ دۆستی نزیکی ترەمپە و دۆستایەتییەکەیان 8 ساڵە دەستیپێکردووە
ژووری هەواڵ
لە کۆی 211 یەکێتی تۆپی پێ کە مافی دەنگدانیان هەیە، 200 دانەیان ئامادەییان نیشانداوە دەنگ بە ئیڤانتینۆ بدەنەوە بۆ ئەوەی ببێتەوە سەرۆکی فیفا، ئەمە چەند زانیارییەکە لە بارەی سەرۆکی فیفاوە:
جیانی ئینفانتینۆ ساڵی 1970 لە سویسرا لە دایک و باوکێکی ئیتاڵی لە دایکبووە.
پێنج زمان بە باشی دەزانێت (فەرەنسی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، ئینگلیزی، ئیسپانی) زمانەکانی پورتوگالی و عەرەبی تێدەگات و قسەیان پێ دەکات.
هاوسەرەکەی (لینا ئەشقەر) لوبنانییە و بەهۆی ئەوەوە ئەمساڵ رەگەزنامەی لوبنانیشی وەرگرت.
ساڵی 2000 چووەتە ناو یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و ساڵی 2009 بووەتە دەستەڕاستی پلاتینی.
پاش ئاشکرابوونی گەندەڵییەکانی فیفا ساڵی 2016 بووە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان و ساڵانی 2019 و 2023 بەبێ رکابەر کرایەوە بە سەرۆکی فیفا و ئێستا پاڵپشتی تەواوی هەیە بۆ ویلایەتی چوارەم.
گۆڕانکاری گەورەی لە ناو فیفا کردووە، وەک هێنانە ناوەوەی سیستەمی ڤارو پاڵپشتی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتە بچووکەکان و گەورەکردنی جامی جیهانی یانەکان و جامی جیهانی 2026.
دۆستی نزیکی ترەمپە و دۆستایەتییەکەیان ساڵی 2018 دەستی پێکرد کە لە ناو کۆشکی سپی کارتی سووری دا بە ترەمپ