لەسەر بە قاچاخ هێنانی دەرمانی شەکرە کەسێک دەستگیرکرا
964+
فەرمان سادق
کەمێک پێش ئێستا کەسێک بە تۆمەتی هێنانی دەرمانی شەکرەی ساختە دەستگیرکرا.
دوای ئەوەی گومان لە کەسێک کراوە کە دەرمانی شەکرەی ساختەی پێبووە، بنکەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستدەکەن بە لێکۆڵینەوە.
پۆلیسی سلێمانی، کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەندراوێکدا لە پەیجی فەرمی خۆیان لە فەیسبووک، هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسەیان راگەیاندووە.
تۆمەتخراوە پاڵ ناوی (س. م. م.)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1989ـیە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی حەسار دەستگیرکراوە و بەپێی مادەی 194 لە یاسای گومرگ تۆمەتبار کراوە و ئێستا راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
دەشڵێت: لەکاتی دەستگیرکردنی بڕێك دەرمانی نەخۆشی شەكرەش دەستی بەسەرداگیراوە کە تۆمەتبار بە قاچاخ هێناویەتی بەمەبەستی ساغكردنەوەی.