پریپه‌یدەكه‌ى دهۆك به‌دڵى هاوبه‌شه‌كانییه‌تى

964+

هێڤی دیوالی – دهۆك

بازاڕێكى تایبه‌تى دهۆك ماوه‌ى ساڵێكه‌ سستمی پریپه‌یدی بۆ داندراوه‌، دوكانداره‌كان خۆشحاڵن پێی و ده‌ڵێن، سوودی زۆریان لێ بینیوه‌.

دوكاندارێك به‌ 964ـى وت “پێشتر بۆ دابینكردنى كاره‌با ده‌بوایه‌ مانگانه‌ نزیكه‌ى 250 هه‌زار دینار بده‌ینه‌ مۆلیده‌، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ى 75 هه‌زار دینار ده‌ده‌ینه‌ ئه‌و سستمه‌”.

ده‌شڵێت، كاره‌باكه‌یان 24 كاتژمێرییه‌ و هیچ كێشه‌و گرفتێكی نیه‌ .

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن