964 هۆکاری تاریکی بەشێکی شەقامی 120 مەتری هەولێر ئاشکرا دەکات

964+

توانا نەقی

زیاتر لە دوو ساڵە حەوت محاویلەی شەقامی 120 مەتری هەولێر دزراون تا ئێستا دزەکان دەستگیر نەکراون و شەقامەکەش رووناک نەکراوەتەوە، بەڕێوەبەری کارەبای یەکی هەولێریش دەڵێت، دایبنێینەوە بە هەفتەیەک دەدزێتەوە.

شەقامی 120 مەتری 35 کیلۆمەترە، لەنێوان شەقامی موسڵ بۆ کەرکوک کە درێژییەکەی 10 کیلۆمەتر دەبێت ماوەی دوو ساڵە محاویلەی کارەبای رووناککەرەوەی شەقامەکە دزراون و بۆیان دانەنراوەتەوە، ئەمەش وایکردووە دوو ساڵە ئەو بەشەی شەقامەکە تاریک بێت.

تاڤگە کاکەسوور، بەڕێوەبەری کارەبای یەکی هەولێر بە 964ـی وت، لە ساڵی 2021ـەوە حەوت مەحاویلەی رووناککەرەوەکان دزراون و تا ئێستا بۆیان دانەنراوەتەوە بۆیە بەو شێوەیە تاریکە.

وتیشی “نووسراومان کردووە بۆ پارێزگا بۆ ئەوەی کامێرای چاودێری دابنرێت و پاشان مەحاویلەکانیان بۆ بکڕنەوە کە نرخەکەیان 400 ملیۆن دینار دەبێت”.

964 هۆکاری تاریکی بەشێکی شەقامی 120 مەتری هەولێر ئاشکرا د...

964 هۆکاری تاریکی بەشێکی شەقامی 120 مەتری هەولێر ئاشکرا دەکات

ئەو رێگەیەی کە رووناکییەکانی کار ناکات بینا و باڵەخانە و ئاوەدانی کەمترە، بۆیە زیاتر تاریکتر دەردەکەوێت، ئەگەریش بە بێ کامێرای چاودێری مەحاویلەکانیش دابنێنەوە بەرگەی هەفتەیەک ناگرێت و دەدزرێتەوە، تاڤگە کاکەسوور وای وت.

شەقامی بازنەیی 120 مەتری، درێژییەکەی 35 کیلۆمەترە و یەکێکە لە شەقامە بازنەییە سترتیژەکانی هەولێر کە گەڕەکەکانی دەوروبەری شار بەیەکەوە دەبەستێەوە، لە ئێستادا کامێرای خاڵ بۆ خاڵیشی لەسەر جێگیرکراوە.