شەپۆلەکانی گەرما کۆتاییان هات

کەشناسی: 6 بۆ 8 پلەکانی گەرما دادەبەزن و دونیا فێنک دەبێت

964+

فەرمان سادق

دەزگای کەشناسی کۆتایی هاتنی شەپۆلەكانی گەرمای راگەیاند و دەڵێت؛ لەمەولا كەشەكە فێنك دەبێت.

بە قسەی کەشناسی بێت، دوێنێ چوارشەممە 23.8.2023، دوایین کات بوو بۆ بەرزی پلەکانی گەرما.

دەشڵێت: لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما لە سەنتەری شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەگەڕێنەوەی دۆی ئاسایی ساڵانەی خۆیان، پلەکانی گەرما لەنێوان 40 بۆ 43 پلە دەبن.

دەزگای کەشناسی ئاماژە بەوەش دەکات ماوەی دوو هەفتەهەرێمی کوردستان و ناوچەکە لەژێر شەپۆلێکی گەرمای بەھێزبوو، بەرزترین پلەکانی گەرما تا ئاستێکی پێوانەیی لە وێستگە جیاجیاکان لەسەر ناوچەکەمان تۆمارکران.

بە قسەی کەشناسی بێت، لە سبەی هەینییەوە هەست بە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت، رۆژی دووشەممەی داهاتووش ئەو هەستکردنە باشتر دەردەکەوێت و شەش بۆ هەشت پلەکانی گەرما دادەبەزن و رۆژی سێشەممەی داهاتووش تا رادەیەک کەشەکە فێنک دەبێت.