له‌شجوانیی كوردستان: به‌غدا به هه‌ڵه له ئێمه تێگه‌یشتووه
964+
هێژا خەسرەو
سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی کوردستان وەڵامی قسەکانی یەکێتی لەشجوانی عێراق دەداتەوە و ده‌ڵێت به‌غدا به هه‌ڵه له ئه‌وان گه‌یشتووه.
چەند رۆژێک پێش ئێستا یەکێتی لەشجوانیی عێراق رەخنەی ئەوەی لە یەکێتیی لەشجوانی کوردستان گرتبوو، کە گوایه لە پاڵەوانیەتیی لەشجوانیی کوردستاندا یاریزانانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە پاڵەوانیەتییەکە کردووە و ئەمەش پێچەوانەی یاساکانە و زیان بە پاڵەوانیەتی و نمایشی لەشجوانانی کوردستان دەگەیەنێت.
لە بەرامبەر ئەم قسانەدا یەکێتی لەشجوانی کوردستان بە راگەیەندراوێکی فەرمی وەڵامی ئەم قسانەی یەکێتیی لەشجوانی عێراقی داوەتەوە و نووسیویەتی: بە هەموو لایەک رادەگەیەنین کە كار و چالاكییه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك، ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان، راپه‌رین، سۆران، زاخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
یەکێتیی لەشجوانی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە، کە له پالهوانیهتییهكاندا ته‌نیا یاریزانانی شاره‌كانی هه‌رێم ده‌توانن به‌شداربن، یاریزانانی دیكه له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و ناوچه‌كانی دیكه ناتوانن به‌شداربن له كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه، هه‌ر كار و چالاكییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ی ئێمه ئه‌نجام بدرێت، په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه و رازییش نابین به ناوی یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێمه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
سەبارەت بەم پرسە عادل كه‌مال، سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندیی له‌شجوانی و له‌شرێكی كوردستان قسەی بۆ 964 کرد و وتی: بەغدا بە هەڵە لە ئێمە تێگەیشتووە، وایانزانیوە یاریزانانی دەرەوە بەشدارییان کردووە، بەڵام ئەمە دوورە لە راستییەوە، هەر لەشجوانێک لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بێت ناتوانێت بەشداری لەم پاڵەوانیەتییەدا بکات.
عادل زیاتر دەڵێت: لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی لەشجوانی عێراق قسەم کردووە و روونکردنەوەمان پێداوە، ئەویش لە بەرامبەردا ستایشی کارەکانی ئێمەی کرد و دوای ئەوەی بۆی روون بووەوە دەستخۆشی لێ‌کردین، بە تەواوی پاڵپشتی خۆی بۆمان دووپاتکردەوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا