رواندزیه‌كان هه‌فته‌ى دوو رۆژ خولى فریاگوزارى ده‌بینن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پەیمانگەی تەکنیکی رواندز ده‌ڵێت، ماوه‌ى دوو مانگه‌ له‌ قه‌زاكه‌یان خولى راهێنانیان بۆ بابه‌ته‌ فریاگوزارى سه‌ره‌تاییه‌كان، بۆ خه‌ڵكى قه‌زاكه‌یان كردووه‌ته‌وه ‌و هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ خوله‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆرى چین و توێژى جیاجیا به‌شدارییان تێدا كردووه‌، وانه‌ى خوله‌كانیش له‌لایه‌ن مامۆستایانى په‌یمانگه‌ كه‌ له‌ ئاستی دكتۆرا دان، ده‌وترێته‌وه‌.

بابه‌ته‌كانى خوله‌كان بریتین له‌ بەشە زانستیەکانى وه‌ك دەرمانسازی، فێربوونى زمانی ئینگلیزی، تەکنەلۆجیای زانیاری، ژمێریاری و گەشت وگوزار.

مامۆستا رزگار فه‌تاح له‌ په‌یمانگه‌ى ته‌كنیكی تایبه‌تى رواندز به‌ 964ـى وت، به‌پێویتسیان زانیوه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌و خولانه‌ بۆ خه‌ڵكی قه‌زاكه‌یان ساز بكه‌ن.

وتیشی “ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵك به‌شدارییان تێدا كردووه‌ و هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ش به‌رده‌وامى ده‌بێت”.

په‌یمانگه‌ى رواندز له‌ پلانی دایه‌ دواى ته‌واوبوونى خوله‌كان بڕوانامه‌ى به‌شدار بوون ببه‌خشێته‌ به‌شداربوون.

له‌ ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا، هه‌فتانه‌ دوو رۆژ ئه‌و خولانه‌ بۆ خه‌ڵكی رواندز كراوه‌ته‌وه ‌و خولەکانیش بێ بەرامبەرن.