بە بەشداری 60 کۆمپانیا

ئەمڕۆ یەکەم دیداری گەشتیاری لە باتیفا بەڕێوەدەچێت


شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم دیداری گەشتیاری لە قەزای باتیفای ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە ئامادەیی 60 کۆمپانیا بەڕێوەبچێت.

دیدارەکە ژمارەیەک فێستیڤاڵ لە خۆی دەگرێت، لە کاتژمێر 7ـی ئەم ئێوارەیەوە دەستپێدەکات.

60 کۆمپانیاکە ناوخۆی و عێراقین، لەم دیدارەدا قەزای باتیفا بە یەکەمین قەزای گەشتیاری لەسەر ئاستی عیراق دیاری دەکرێت و نزیکەی 28 ملیار دینار بۆ ئەم مەبەستە تەرخانکراوە.

رێکخەرێکی چالاکییەکانی ئەو دیدارە بە 964ـی وت، لە فێستیڤاڵەکاندا بەرهەمی خۆماڵیش نمایشدەکرێت وەکو میوە جیاوازەکان، هەنگوین و بەرهەمە شیرەمەنییەکان.

ئەمە هەوڵێکە لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی زاخۆوە تاوەکو باتیفا ببێتە یەکەم قەزای گەشتیاری لە هەموو عێراق.