پێویستە لە هەفتەیەکدا چەند گرام گۆشتی سوور بخورێت؟
964+
پێشەوا محەمەد
بە پێی ئەو ستانداردەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دایناوە، ئەگەر کەسێک هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبێت، بۆی هەیە رۆژانە 70 گرام گۆشتی سوور بخوات و لەوە زیاتر کێشەی بۆ دروست دەکات.
بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، هەفتانە نیو کیلۆگرام گۆشتی سوور پێویستی لەشی مرۆڤ پڕ دەکاتەوە.
جەمال حسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو رێژەیەش مەرجی ئەوەی لەگەڵە گۆشتەکە بێ چەوری بێت.
بە پێی زانیارییەکانی ئەو، پێکهاتەی گۆشتی سوور 61%ـی ئاوە، 26%ـشی پڕۆتینە کە هەموو ئەمینۆ ئەسیدەکانی تێدایە و 13%ـی چەورییە تێرەکانە.
“چەورییە تێرەکان هۆکاری زۆر نەخۆشین لە نموونەی شیرپەنجە، قۆڵۆن، شەکرە و قەڵەوی”، ئەوەش قسەی جەمال حسێنە.