یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو مامۆستایانی وانەبێژ ده‌چنه‌وه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره‌ى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو مامۆستایانی وانەبێژ له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك بچنه‌وه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و داواده‌كه‌ن دامەزراندنیان بە شێوەی هەمیشەیی بێت.
وانه‌بێژان ئه‌و كۆنووسهی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و دارایی‌ش له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن، كه ده‌ڵێن مامۆستایانی وانه‌بێژ بكرێنه گرێبه‌ست، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
عه‌لى ره‌ئوف، نوێنەری گشتى مامۆستایانی وانه‌بێژ، به 964ـى وت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مامۆستایانی وانه‌بێژی سنووری دهۆك و هه‌ولێر ده‌چنه‌وه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم خۆپیشاندانی مامۆستایان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وتیشی “دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی مامۆستایانی وانه‌بێژ كه‌مترین مافه پێمان بدرێت، جگه له‌وه هه‌موو شتێكى دیكه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
له‌لایه‌كى دیكه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌ستكرا به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست.
کارۆخ عەبدوڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی وت، بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە گەیشتنی موچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەست ئاگاداری کردینەوە، بۆیە هەر پەروەردەیەک لیستی موچەی ئامادەیە دەتوانێت کاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ 17.8.2023 سەردانی بانکی پەیوەنداری خۆی بکات بۆ وەرگرتنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست.
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر لە 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە، ماوەی چەند ساڵێكە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، دەست بە بایكۆت و خۆپیشاندان دەكەن و داوای دامەزراندن دەكەن، بەڵام تا ئێستا دانەمەزرێنراون نە بە گرێبەست و نە بە هەمیشەیی، لە كاتێكدا ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی رێنماییەكی دەركرد بۆ رێكخستن و زیادكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ.