دایک و کچێک پێکەوە گیانیان لەدەست دا
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەتنەری شاری دهۆک، دایکێک گیانی لەدەست دا، داوای چەند خولەکێک کچەکەیش گیانی لەدەست دا.
دایكه‌كه ناوی “گۆرجێ مەلاک ئەحمەد”ـه و كچه‌كه‌شی ناوی “ئامینا عەبدولقادر”ـه، كه چەند خولەکێک دوای دایكی گیانی لەدەست دا، ته‌مه‌نیان لە سه‌رووی 60 و 70 ساڵیدایە.
کەسەکی نزیک ماڵباتی ئەوان بە 964ی وت، ئەوە چەند سالێکە هەردوو ژن نەخۆش بوون، هه‌ر بە هۆی ئەو نەخۆشییانهوه گیانیان لە دەست دا، تەنیا چەند خولەکێک نێوانیان بوو.
964 ده‌زانێت، ئه‌و دوو ژنه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه، دایك و خوشكی بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای دهۆکن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا