نوێترین وێنەی سۆنیا، کە لە ئەکاونتی خۆی وەرگیراوە.
كچه مۆدێلێك ئازاد كرا
ئەرسەلان عەبدوڵا
سۆنیا بێتوشی كچه مۆدێل و گۆرانیبێژ دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك له زیندان، ئازاد كرا و نوێترین وێنەی خۆی پۆست کرد.
سۆنیا خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ئه‌كاونتی خۆی له ئینستاگرام، نوێترین وێنه‌ی خۆی له ستۆری پۆست كردووه، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی پۆست كردووه و بە ئینگلیزی نووسیویه‌تی “من لێره‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له تاریكترین كاته‌كانی ژیانم ده‌ستبه‌ردارم نه‌بوون”.
هه‌روه‌ها وه‌ك په‌یامێك نووسیویه‌تی “ئه‌گه‌ر دهستكهوكانی رابردووم ئازاریداوی، دڵنیابه ده‌ستكه‌وته‌كانی داهاتوو زیانر ئازارت ده‌دات”.
سۆنیا بێتوشی لە مانگی حوزەیرانی رابردوو لە هەولێر دەستگیر کرا.
سۆنیا ساڵی 1991 لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە بواری دیزاین و فاشیۆندا کاردەکات و نمایشکار و مۆدێلی جلوبەربەرگە، هه‌روه‌ها لە ساڵی 2021 یەکەم کلیپی گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە.