10 تۆن خۆراکی ماوە بەسەر چوو دەستیبەسەردا گیرا

+964
محەمەد عومەر-هەڵەبجە

لە ماوی 20 رۆژدا لە هەڵەبجە 10 تۆن خۆراک دەستی بەسەرداگیرا، کە بۆ خواردن شیاو نەبوون.

دڵنیا فاروق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964 وت، لە ماوەی کەمتر لە 20 رۆژدا بڕی 10 تۆن خواردن و خواردنەوە دەستیبەسەرداگیراوه‌، کە لە ئۆتۆمبێلی بەڕاددا هاتبوون بۆ هەڵەبجە و هیچ ئامێرێكی فێنکكەرەوەی تێدا نەبووە و خواردنەکانی ناوی خراپ بوون”.

وتیشی، خواردنەکانی ناو ئۆتۆمبێله‌كان پلەی گەرمییان بۆ 50 پلە سیلیزی ئەمڕۆش لەو بڕە 750 کیس خواردنەوە له‌ناوبران، کە 6000 لیتر خواردنه‌وه‌ی (ساردی، شەربه‌ت، خواردنەوەی وزەبەخش) بوون.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە ده‌ڵێت، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پشکنین بۆ بەشێکی دیکە لە خواردنەکان بکرێت و ئەگەر بەهەمان شێوە لە كوالێتی کۆنتڕۆل دەرنەچن، راستەوخۆ ئەوانیش له‌ناوده‌برێن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا