کوڕە خەزوورێک دەستڕێژی گوللەی لە زاواکەی و خوشکەکەی کرد

964+

سیروان خورشید

کوڕە خەزوورێک تەقەی لە زاوا و خوشکەکەی دەکات و بەسەختی برینداری کردن و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کران و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوک، کوڕە خەزوورێک دەستڕێژی گوللەی لە زاواکەیان و خوشکەکەی دەکات و بە سەختی برینداریان دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە، دەستڕێژەکە هەڕەمەکی بووە و چەند گوللەیەک بەر زاواکەی و خوشکەکەی کەوتووە و دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون و ئێستا باری تەندروستیان نا جێگیرە.

زاواکە گوللەی بەر سنگی کەوتووە و خوشکەکەشی گوللەی بەر سەری کەوتووە.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی عروبە لەسەر رووداوەکە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە، پێش دەستڕێژی گوللەکە، زاوا و کوڕە خەزوور دەقاڵێیان بووە و دواتر بووە بە شەڕیان.

دەشڵێت: پاشان کوڕە خەزوورەکە بە چەکی کلانشیکۆف دەستڕێژی گوللەیان لێ دەکات و هەردوکیان بە سەختی بریندار دەکات و زاواکە گوللەیەکی بەر سنگی کەوتووە و خوشکەکەشی گوللەیەکی بەر سەری کەوتووە.