بەشە خۆراکێکی تر بە کەمدەرامەتان دەدرێت

964+

سیروان خورشید- دووزخورماتوو

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی مانگانە بەشە خۆراکێک دەدات بەو کەسانەی کە موچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەردەگرن ئەمەش جگە لەو بەشە خۆراکەی کە مانگانە وەریدەگرن.

مەسعود عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی بەشی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە 964ی وت، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بەمەبەستی هاوکاری زیاتری ئەو کەسانەی کە وەک کەمدەرامەت موچەی کاروباری کۆمەڵایەتی وەردەگرن، مانگانە جگە لەو بەشە خۆراکەی وەریدەگرن بەشێکی تری تایبەت بە کاروباری کۆمەڵایەتی بەسەریان دابەش دەکرێت.

ئاشکراشیکرد، لە دوای سەری ساڵەوە موچەی کاروباری کۆمەڵایەتی زیاد دەکرێت، ئەمەش موچەخۆرانی کەمدەرامەتی دڵخۆش کردووە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق