شارەوانی سلێمانی زیادەڕۆیی سەر باخچەی گەڕەکەکان لادەبات

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

شارەوانی سلێمانی زیادەڕۆیی سەر باخچەی ناو گەڕەکەکانی ناوشاری سلێمانی لادەبات، به‌ڵام ده‌رفه‌ت به‌خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌دات كه‌ خۆیان زیادەڕۆییەکان لاببه‌ن.

بەشێک لە باخچەکانی ناو گەڕەکەکان لە لایەن هاوڵاتیانەوە بۆ گەراجی ئۆتۆمبێل و شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک بەکاردەهێندرێن.

لەناو شاری سلێمانی 470 باخچە بوونیان هەیە.

964 زانیوێتی شارەوانی پلانی هەیە بۆ لابردنی باخچە زیادەڕۆکان ، یەکەمجار بە خەڵکەکە خۆی دەڵێت ، ئەگەر نەیانکرد ئیتر شارەوانی لایان دەبات.

ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت ”هەموو ئەو شوێنانەی بۆ باخچە لە ناو گەڕەکەکان دیاری کراون، خەڵکەکەی دەتوانن بێن و رێنماییان بدەینێ بۆ ئەوەی چۆن باخچەکە دروست بکەن، بەدەر لەوە هەر باخچەیەک خەڵک لە خۆوە دروستی بکات لای ئێمە بە زیادەڕۆ حیسابە”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن