بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی ژنان و لەدایکبوونی هەولێر کرایەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە نەخۆشخانەی ژنان و لەدایکبوونی هەولێر، بەشی چاودێری چڕ ICU  کرایەوە کە لەلایەن هەردوو رێکخراوی مانگی سوری قەتەری و مانگی سوری عێراقی دروستکراوە.

ئەمڕۆ هەینی 4.8.2023، د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، بەشی چاودێری چڕ چوار بێد لەخۆدەگرێت و هەموو ئەو تەكنیكانەى تێدا بەکارهاتووە کە لەم سەردەمەدا پێویستە.

تێچووی بەشی چاودێری چڕ ICU لە نەخۆشخانەی ژنان و لەدایکبوونی هەولێر، 343 هەزار دۆلارە و لەلایەن مانگی سوری قەتەری بە هەماهەنگی مانگی سوری عێراقی دروستکراوە.

پێشتریش لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، لە ناحیەی بەحركەی سەر بە پارێزگای هەولێر نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە منداڵبوون کرایەوە، کە تیایدا هەموو شتێک بەخۆڕاییە بە قسەی بەرپرسەکانی.