کەی دەکرێتەوە؟
پردە تەقتەقەکەی زاخۆ بۆ جاری پێنجەم داخرا
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
تا 24 کاتژمێری داهاتوو بۆتان نییه له‌سه‌ر پرده‌كه‌ی زاخۆدا هاتوچۆ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ندێك كاری چاككردنه‌وه.
سەڵاح یوسف، بەڕێوەبەری ئەندازەی تەکنیکی پڕۆژەکان و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پردی تەقتەقی زاخۆ، بە 964ی وت: ئەمە کۆتا جارە پردەکە دادەخرێت و ئەمجارە لەبەر هیچ هۆكارێكی مەزن نییە، هه‌ندێك كاری بۆیه‌كردن و زیادكردنی رووناكی بۆ ده‌كرێت”.
وتیشی، ئه‌مڕۆ پێنجشەمە کاتژمێر 12 شەو دووبارە دەکرێتەوە و خەڵک دەتوانن ئاسایی هاتوچۆ بەسەر پردەکەدا بکەن.
هەر جارێک پردەکە دابخرێت، دەبێتە هۆکاری دروستبوونی قەرەباڵغی لەسەر شه‌قامی پردی دەلال و شۆفێران ناچارن رێگه‌یەکی دوورتر بگرنەبەر بۆ دەرچوون یان چوونە ناوەوەی بازاڕ و پردی دەلال.
پردی تەقتەقی زاخۆ، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان، کە حکومەتی بەعس بە مەبەستی سەربازی دروستی کردبوو، تا ئێستا نزیکەی پێنج جار به هۆكاری جیاجیا داخراوه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا