هەڵدەگیرێت

کێ مردووی لەو گۆڕستانەیە با سەردانی شارەوانی بکات

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەهۆی دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری لە گەڕەکی ماسیکێ لە دهۆک گۆڕستانێکی کۆن کە بەر شەقامەکە دەکەوێت شارەوانی ناچارە گۆڕەکان بگوازێتەوە.

پرۆژەکە دەبوو زووتر تەواو بوایە بەڵام ئەو گۆڕستانە رێگربووە ئێستا بە رێککەوتن لەگەڵ ئەوقاف بڕیاریان داوە گۆڕستانەکە بگوازنەوە جێگەیەکی دیکە.

ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی دهۆک بە 964ـی وت، لە 2022ـەوە پرۆژەکە دەستیپێکردووە دوبوو ئێستا تەواوبوایە، بەڵام چەنهۆکارێک لەنایشیاندا گۆڕستانەکە رێگربوون لە تەواوکردنی شەقامەکە.

964 دەزانێت گۆڕستانەکە مێژوویەکی کۆنی هەیە و نزیکەی 200 ساڵ دەبێت ئەو گۆڕستانە کراوەتەوە.

ئیسماعیل وتیشی، ئێستا لە 90% شەقامەکە تەواو کراوە ماوەتەوە گۆڕستانەکە بگوازنەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەن ئەوانەی گۆڕی کەسێکیان لەوێیە لە ماوەی 30 رۆژدا سەردانی شارەوانی بکات.

گوژمەی پرۆژەکە سێ ملیار دینارە و درێژییەکەی دەگاتە 2250 مەتر بە تەواوکردنی پرۆژەکە کارئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە دەکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی