ساغكردنه‌وه؛ رووباره‌كه‌ى رواندز به‌هۆى بیرلێدانه‌وه وشكى نه‌كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى بڵاوكرایه‌وه كه رووبارێك له سنوورى قه‌زاى رواندز به‌هۆى لێدانى چه‌ند بیرێكه‌وه وشكیكردووه، 964 به‌دواداچوونى بۆ كرد و له‌زارى فه‌رمانگه‌ى ئاوى رواندزه‌وه ساغیكردهوه، كه ئه‌و رووباره كاتیه و ساڵانه پێش هاتنى هاوین وشك ده‌بێت.
رووبار‌ى بێرۆیان، له سنوورى رواندز كه‌وتووه‌ته دۆڵى ئاكۆیان، سه‌رچاوه‌كه‌ى له گه‌لى بێمێر و فه‌قێیانه، به‌ناو خه‌ره‌ند و گوندى كاولۆكاندا ده‌ڕوات.
هۆگر مه‌لا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى رواندز، به 964ـى وت، رووباره‌كه پێش هاتنى وه‌رزى هاوین وشكبووهو ساڵانه‌ش به‌هه‌مان شێوه وشكده‌بێت.
ره‌تیكرده‌وه كه به‌هۆى بیرلێدانه‌وه ئه‌و رووباره وشكی كردبێت، چونكه ده‌ڵێت “له‌وه‌ته‌ى هه‌یه رووبارێكی كاتییه‌و ساڵى وا هه‌بووه له‌ناو وه‌رزى به‌هاردا وشكی كردووه”.
هۆگر ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه دۆڵى ئاكۆیان له رواندز یه‌كێكه له ناوچانه‌ى كه كێشه‌ى ئاوى هه‌یه و به‌تایبه‌تیش به‌شێك له گونده‌كانى به ته‌نكه‌ر ئاویان بۆ ده‌چێت.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاو، له‌وه‌ته‌ى به‌رپرسیارێتى ئاوى ئه‌و قه‌زایه‌ى وه‌رگرتووه، هیچ بیرێكى ئاو له سنوورى ئه‌و رووباره لێنه‌دراون، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێشتر له‌و شوێنه بیر لێدراوه، پێیوایه لێدانى ئه‌و بیرانه نه‌بووه‌ته هۆى وشكبوونى رووباره‌كه.