دهۆک دەبێتە خاوەن گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی سپیایی
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
تائێستادا 80%ی پرۆژەی بەخێوکردنی ئاژەڵ و بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە سنوری قەزای سێمێل تەواو بووە، وەبەرهێنانی دهۆکیش دەلێت کۆتای ئەمساڵ دەکرێتەوە.
پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای کاڤین درۆست جێبەجێدەکرێت و بە گوژمەی 60 ملیۆن دۆلار.
دوو بۆ سێ هەزار مانگای شیردەر لە خۆدەگرێت، رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 120 تۆن شیری هەیە کە بەرهەمە سپیایەکانی لێبەرهەمدەهێنرێت.
بەشەکانی پرۆژەکە پێکدێت لە جێگەی مانەوەی کرێکاران، حەواندنەوەی ئاژەڵ، ڤاکسینکردنی ئاژەڵ، سەربڕخانە، کارگەی بەرهەمهێنانی گۆشت، چاندنی گەنم و جۆ و شوێنی خزمەتگوزاری.
فەلاح حاجی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، ئەم پرۆژەیە دەبێتە گەورەترین پرۆژە لە سەرئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، زیاتر لە دوو هەزار و 500 هەلیکار دەڕەخسێنێت.
وتیشی، رووبەری پرۆژەکە زیاترە لە هەزار دونم زەوی، لە پلانیاندایە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی